1 . به باوكم
مه‌ڵێن سیاسه‌تم
ده‌ركێشاوه له سوچی
زه‌ینم بوومه
ئارمانخواز یوتوپیاكانم
به ماتیكه
هه‌رزانه‌كان سوور را
گرتوه . 2 له پشت
چاوه‌كانمه‌وه حه‌شار مه‌ده خۆت ترس دۆڕاوه له پیت به
پیتی ئه‌و جیهانه‌دا باران پێ خاوس هه‌ڵ دێ بۆ ته‌ڕ كردنی چاوه‌كانی خودا دایك مه‌مكه‌كانی لێ بستێنی ده‌بێته زه‌ریا چاوه‌كانی لێ بستێنی ده‌بێته هه‌نار وا له باوشی نگریسیانه‌ی خه‌مێك دا ده‌نك ده‌نك ده‌بێته سووراو و سپیاو له پێ ده‌شتی پیاوێك دا رۆح داده‌ته‌نێ خودا سه‌فه‌ر ده‌خواته‌وه و زه‌وی به رقه‌وه له قامیشه‌ڵانێك دا پڕ خرمو هۆڕ به تاكسیه‌كی شڕ به جێ دێڵێ باوك له كیبۆردی وه‌رگێڕاوی چیرۆكێك دا به شهودی له‌یلا ده‌گا و كۆرتاژی ئه‌ندیشه‌یه‌ك رۆده‌دا . له ژێر چه‌تری ئاشقانه‌ی پیاوێ سه‌ما ده‌كه‌م یاقوتی چاوه‌كانم له پیاسه یه‌ك دا ده‌دۆزمه‌وه و ده‌ستم له گیرفانی بێ كه‌سیم ده‌خه‌م و سه‌رشێتانه ده‌چریكێنم: ( یارم ده‌مێكه بێ هه‌واڵ ماوه ) باوك به‌رقه‌وه لێم ده‌ڕوانێ پیاو فه‌رامۆشم ده‌كا ته‌واو ده‌بم له مندالێم دا و ده‌بمه زه‌ریا سپیاو له ده‌ستمه‌وه سیاسه‌ت ده‌نێژێ ده‌بمه هه‌نار و له سووراوی ئه‌ندیشه‌ی دایك دا له‌بار ده‌چم خۆدا پێ خاوس هه‌ڵدێته باوشم ده‌بارێم به سه‌ر چه‌تری حه‌زێك دا. له‌یلا له مۆنیتۆرێكی رۆمانسی دا لێوه‌كانی سوور ده‌كا و له جه‌نگه‌ڵێ كچێنی دا خۆی ده‌نه‌خشێنێ خودا له ژێر چه‌تری پیاوێك دا باوك به‌یه‌كتر ده‌ناسێنن له چیرۆكی له‌یلا دا دایك به كۆرتاژی منه‌وه به تاكسیه‌كی شڕ له كیبۆردی ئه‌ندیشه‌یه‌ك ده‌تۆرێ .. بروانه سه‌رم هاورێیه‌تی گوله‌كانی چ لێ ده‌كاڵێته‌وه گوڵی شه‌ش په‌ر و ماچ ده‌به‌خشی به په‌یكه‌ره‌ی مه‌رگم تابوتم به ئاو داده‌پۆشی و ده‌دۆڕێنم له سكڵی سێبه‌ری سه‌فه‌رم ... په‌یكه‌ره‌م به درۆ پێك هاتووه و چاوانێشت.... ته‌ماشا چلۆن له فیگۆری بێ تۆیی دا ده‌كاڵێمه‌وه له مه‌رگ چڵون مار ده‌رت ده‌كه‌م له ماسی بوونم .. لێوه‌كانم له جه‌غزی ئاودا فه‌رامۆشی به با دا ده‌دا خه‌نجه‌ری ده‌ستت سووره له پشتم نارنجه‌كان له شاردا خاڵین و پیاوێك تێ ناگات ئه‌م ره‌نجه له جه‌غزی ئاودا له ده‌ممه‌وه ده‌رژێ سه‌نگسار بووم به مناڵانی سه‌لاخخانه و شاری نارنج خاڵیه له یۆتۆپیایه‌ك وا به سیاسه‌تێكی بۆگه‌ن ئاڵوگۆر كرا !... مارنگاز بووم له دۆڕانی خوود دا ته‌ماشا چ لێم ده‌كاڵێته‌وه ئه‌م شێعره له حزووری بێ واتای ئێوه‌دا ئاسمان پێیكێكی له‌گه‌ڵ درۆ لێداوه وا ئێوه ئاو ده‌رژێنن به سكڵی سه‌فه‌رم دا ... ۱. دیواری پشت په‌نجه‌ره دیلی چاوه‌كانمه یا من له حه‌ساری خشته‌كانی بێ هه‌ناسه‌م ۲. من له ته‌نیایی بێ برانه‌وه‌م عاجز نیم بڕۆ له وڵاتی دڵم بڕۆ شه‌یتانۆكه نه‌گرێسیه‌كه‌ی ناوه‌رۆكم لێره ئه‌شقێك به‌ره‌و خۆڵقانه
سه‌ر دێڕ : كورته شێعر![]()
سه‌ر دێڕ : له ژێر چه‌ترێكی فسفۆری دا![]()
سه‌ر دێڕ : ئاڵ بوونه‌وه‌ی درۆ له سه‌فه‌ر و مه‌رگ دا![]()
سه‌ر دێڕ : كورته شێعر![]()
| قالب جدید وبلاگ پیچك دات نت |


